razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
زۆربەمان ھەوڵی دابەزینی کێشی لەشمان دەدەین،بەڵام زۆر جار ئارەزوی خواردن گرفت دروست دەکات ،ئەمەش چوار ڕێگای ئاسانە بۆ کەمکردنەوەی ئارەزوی خواردن و دابەزینی کێشی لەش بە خێرايی:
١-ھەوڵ بدە بڕێکی کەم لە خواردن لەسەر قاپەکەت دابنێیت،لەکاتی تەواوکردنیدا ڕاستەوخۆ لەسەر خوانەکە ھەستە،ھەوڵ مەدە جارێکی تر خواردن بکەیتەوە ناو قاپەکەت.
٢-جوینی خواردن بەباشی،جوینی خواردن بەباشی تەنھا سود بە کرداری ھەرس ناگەیەنێت،بەڵکو ھەستی زوو تێربوونیشت پێدەبەخشێت.
٣-لەکاتی نان خواردندا لەگەڵ دەوروبەرەکەدا قسە بکە،بەتێپەڕبوونی کات ھەست دەکەیت قسەی زۆرت کردوە و خواردنی کەمت خواردوە.
٤-خواردنەوەی ئاو،بەتایبەتیش پێش ژەمە سەرەکیەکان دوو کوپ ئاو بخورێتەوە، تا کۆتایی نان خواردنەکەت گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق