سزای سەرپێچی گۆڕانكاری بەسەردا هات خشتەی كارەبای نیشتمانی بۆ مانگی ئەیلوول
وەزارەتی كارەبا ڕایدەگەیەنێت، پێدانی كارەبا بۆ مانگی ئەیلول بە هەمان شێوەی مانگی ئاب دەبێت، دەشڵێت، كار دەكرێت بۆ ئەوەی لە مانگی تشرینی یەكەم كارەبا بە كەرتی تایبەت بدرێت.
حەمە ئەمین هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، لە مانگی ئابدا پێدانی كارەبا چۆن بووە، بە هەمان شێوەش بۆ مانگی ئەیلول كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بەو شێوەیە دەبن و هیچ شتێكی نوێ لە زیادكردنی كاتژمێرەكان.
وتیشی: “پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت لە لایەن وەزارەتەوە بەردەوام قسەی لەسەر دەكرێت و ئەو بابەتە بۆ مانگی تشرینی یەكەم بڕیاری لەسەر دەدرێت”.
بۆ مانگی ئاب، پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان لە نێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر بوو، هەندێكجار پێدانی كارەبا لەو بڕە زیاتر دەبوو.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم داوای لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە سزای سەرپێچی كامێراكانی هاتووچۆ بكرێتە قیستی مانگانە و ئەویش رەزامەندی دەربڕیووە.
كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە رۆژنامەی (هەولێر)ی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانی وتووە” داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ لەبەرچاوگرتنی دۆخ و گوزەرانی پارەی سەرپێچی هاوڵاتیان بكرێتە قیست و ئەوانیش رەزامەندییان دەربڕیووە”.
وەزیری ناوخۆ لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی “ئەو كێشەیە تەنیا بەو میكانیزمە دەتوانرێت چارەسەر بكرێت و هاوڵاتیان سەرپێچییەكانی هاتووچۆ بەشێوەی قیستی مانگانە بدەن، بەشێوەیەك ئەو سەرپێچییەی هەیە چەندە و چۆن دەخەمڵێندرێت، دابەشی سەر مانگانەكەی دەكرێت و دواتر مانگانە وەردەگیرێتەوە و بەمنزیكانە دەخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە”.
به‌ڕێوه‌به‌رێكى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت “بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى پێدانى پاره‌ى سه‌رپێچى كامێرا به‌شێوه‌ى قیستى مانگانه راسته
فازل حاجى، وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر راگه‌یاند “دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر پێشنیارى به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌ولێر پێشنیارێكى داوه‌ته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌مه‌به‌ستى پێدانى پاره‌ى سه‌رپێچى كامێرا به‌شێوه‌ى قیستى مانگانه، له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى سه‌ره‌تایى له‌سه‌رداوه
فازڵ حاجى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێدانى پاره‌ى سه‌رپێچى كامێرا به‌شێوه‌ى قیستى مانگانه له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌رنه‌درا، به‌ڵام دواى هه‌وڵه‌كانى وه‌زیرى ناوخۆ ره‌زامه‌ندى به‌ده‌ستهێنراوه
لاى خۆیه‌وه صادق محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌واڵه‌كه‌ى پشتراسكرده‌وه و ئه‌وه‌ى خسته‌روو، وه‌زیرى ناوخۆ رۆژى پێنجه‌شه‌مه‌ى رابردوو 25ى ئاب، ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى وه‌رگرتووه كه پاره‌ى سه‌رپێچى كامێرا به‌شێوه‌ى قیستى مانگانه بدرێت، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى رێنمایى نوێیش ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ئه‌وه‌شى وت “هێشتا بڕیارنه‌دراوه له‌سه‌ر شێواز و میكانیزمى پێدانى قیسته‌كه و پێویستى به‌وه هه‌یه وه‌زاره‌تى ناوخۆ و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن به‌مه‌به‌ستى دانانى رێنمایه‌كى نوێ”.
تعليقات
إرسال تعليق