ڤیدیۆی پەرواز به سەمایەکی خۆی بڵاودەکاتەوە گۆران هەواڵێک لەسەر پەرواز تامرحوسن ڕەتدەکاتەوە

bozhin
ڤیدیۆی پەرواز به سەمایەکی خۆی بڵاودەکاتەوە گۆران هەواڵێک لەسەر پەرواز تامرحوسن ڕەتدەکاتەوە

 ڤیدیۆی پەرواز به سەمایەکی خۆی بڵاودەکاتەوە گۆران هەواڵێک لەسەر پەرواز تامرحوسن ڕەتدەکاتەوە خانمە گۆرانی بێژی ناسراوی کوردی عەرەب ئایدڵ، پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆی سەمایەکی خۆی لەگەڵ چەند گۆرانیبێژێکی تری عەرەب ئایدڵدا بڵاودەکاتەوە.

ئەو ڤیدیۆیە کە سەردەمی کێبەرکێی عەرەب ئایدڵە، هەریەکە لە پەرواز و محەمەد عەساف و ئەحمەد میسری وعەبدول منعم سوریە سەما دەکەن

هونەرمەندی ناسراوی عەرەب، تامر حوسنی ئەو گرێبەستەی واژووکرد کە وا بڕیارە لە فلیمێکدا لەگەڵ پەرواز حسێن، ئەستێرەی ناسراوی کورد دەوری تیا ببینن.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە تامر حوسنی گرێبەستەکەی تۆمار کردووەو لە ئایندەیەکی نزیکیشدا پەرواز حسێن ئەو گرێبەستە واژوو دەکات.

ئەو سەرچاوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تامر حوسنی نیوەی پارەی گرێبەستەکەی وەرگرتووە.

بەمزووانە دەستدەکرێت بە تۆمار کردنی فلیمی ” خۆشەویستییەک بۆ کوردستان”، کە هەردوو ئەستێرە تامر حوسنی و پەرواز حسێن دەوری سەرەکی تیا دەبینن.

گۆران ساڵح ڕایگەیاند کە پەرواز بەشداری ئەو فیلمە ناکات کە بڕیارە تێیدا ڕۆڵی خۆشەویستی تامر حوسنی ببینێت

لە لێدوانێکیدا گۆران ساڵح هاوسەری پەرواز حسێن ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە بەشداری ئەو درامایە بکات و ڕایگەیاند :”ماوەیەکە چەند دەزگایەکی راگەیاند و رۆژنامەنووسێک، هەواڵی ئەوە بڵاودەکەنەوە کە تامر حوسنی گرێبەستی بەشداریکردنی لە فیلمێكی هاوبەش لەگەڵ پەرواز حوسێن واژۆ کردووە، من و پەرواز بێ ئاگایی خۆمان رادەگەیەنین و هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە، داواش لە دەزگا راگەیاندنەکان دەکەین هەواڵی بێ بنەما بڵاو نەکەنەوە تاوەکو دڵنیا نەبن”.

هەروەها بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە” هەر کارێک ئەگەر خزمەتی هونەری کوردی پێ بکرێت من و پەرواز بێ دوو دڵی ئەنجامی دەدەین، ئێمە ناوبانگی خۆمان هەیە و پێویستمان بەوە نییە بەهۆی خەڵکی بیانییەوە بەناوبانگ بین و پارەمان دەستبکەوێت، خەڵکی کوردستان ئەو ناسناوەی بەئێمە داوە، کە بەرای ئێمە ئەمە گەورەترین شەرەفە، بۆیە ئێمە دووبارەی دەکەینەوە ئەو هەواڵانە هیچ راستەییەکی تێدا نییە”.

گۆران هەڕەشەش دەکات و دەڵێت “ئەگەر ئەمجارە هەر دەزگاو رۆژنامەنووسێک بەبێ رەزامەندی ئەوان هەواڵ بڵاوبکەنەوە ئەو بە رێگای یاساوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەم”.

هەروەها دەڵێت “ئەو سیناریۆیەی لە چەند دەزگا راگەیاندنەکان لەبارەی فیلمەکە بڵاوکراوەتەوە دوورە لەراستی، بەڵکو ئەوەی پێشتر قسەی لەسەرکراوە زۆر جیاوازە لەوەی بڵاوکراوەتەوە، هەرچەندە ئێمە گرێبەستێکمان نەکردووە، بەڵکو ئەوان بۆ برەودان بە هەواڵەکانیان سوودیان لە چەند وێنەیەکی پەرواز وەرگرتووە، کە ئەم وێنەیەش لە یەکەمین دانیشتنێکی ئاسایی بۆ تاوتوێ کردنی فیلمەکە گیراوە”.

لە کۆتاییدا گۆران ئاشکرای دەکات و دەڵێت “بەهۆی پابەند نەبوونی لایەنی پەیوەندار بە بەڵێنەکانیان من و پەرواز بەشداری لەم فیلمەدا ناکەین“.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات