harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بەھۆی دوو پەلاماری تیرۆریستییەوە لەبەغدادی پایتەخت، ١٢ کەس کوژران و برینداربوون. سەرچاوەکانی ھەواڵ رایانگەیاند، بۆمبێکی چێندراو لەناو بازاڕێکی میللی لەناوچەی”نەھرەوان”ی باشوری خۆرھەڵاتی بەغداد تەقیوەتەوە، بەوھۆیەوە، دوو کەس کوژراوە و ٩ کەسی تر برینداربوون. ھاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەھۆی لکانی بۆمبێکەوە بە یەکێک لەئۆتۆمبێلی فەرمانبەرەکانی وەزارەتی بازرگانی، لەناوچەی”ئەعزەمیە”ی باکوری بەغداد، بۆمبەکە تەقیوەتەوە،و لەئاکامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژراوە.
ماوەیەکە بەغداد بۆتە ئامانجی پەلامارە تیرۆریستییەکان، دیارترینیشان تەقینەوەکانی ئەم دواییەی ناوچەی “کەڕادە” بوو، کە بەوھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی کوژراون برینداربوون، لەکاردانەوەی پەلامارەکانیشدا رێوشوێنی ئەمنیی توند لە بەغداد گیراوەتەبەر.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق