کەمی ھاوڕێ وەک جگەرە کوشندەیە

chalack

توێژینەوەیەکی ئەمریکی گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی کە کەمی ھاوڕێ لە ژیاندا ھۆکارێکە لە ھۆکارەکانی مردنی پێشوەخت وەک جگەرە.
توێژەرانی زانکۆی ھارفاردی ئەمریکی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە، پەیوەندی پتەو ھەیە لەنێوان نەبوونی ھاوڕێ و بەرزبوونەوەی تووشبوون بەجۆرەکانی جەڵدەی خوێن وەک جەڵدەی دڵ و جەڵدەی مێشک.
ئەو توێژینەوەیە دەڵێت: خۆبەدورگرتن یان نەبوونی ھاوڕێ، دەبێتەھۆی زیادبوونی پرۆتینی جۆری “Fibrinogen”، بەرزبونەوەی ئەم جۆرە پرۆتینەش زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتەھۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
توێژەران گەیشتوون بەو دەرئەنجامەی کە، تا ژمارەی ھاوڕێ کەمبێتەوە، رێژەی ئەو پرۆتینە بەرزتر دەبێتەوە، بەبەرزبوونەوەی ئەو پرۆتینەش ژیانی کەسەکە دەکەوێتە مەترسییەوەو زۆرجار دەبێتەھۆی مردنی پێشوەخت.
ھەروەھا لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی پرۆتینی “Fibrinogen”، مەترسییەکانی توشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ و جەڵدەی دڵ و جەڵدە مێشک زیاد دەکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات