چالاکی جەستەیی مەترسییەکانی توشبوون بە ٥ نەخۆشی کەمدەکاتەوە

chalack

توێژینەوەیەکی زانستنی دەریخستووە کە، چالاکی جەستەیی رۆژانە گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ و مەترسییەکانی توشبوون بە ٥ نەخۆشی ٢٠% کەمدەکاتەوە.
ئەو توێژینەوەیە ئاشکرایکردووە کە، ھەر کەسێک رۆژانە چالاکی جەستەیی پێویست ئەنجامبدات، ئەوا بەڕێژەی ٢٠% مەترسییەکانی ٥ نەخۆشی کەمدەکاتەوە، نەخۆشییەکانیش بریتیین لە شەکرەو جەڵدەی مێشک و نەخۆشی دڵ و شێرپەنجەی قۆڵۆن و شێرپەنجەی مەمک.
ئەم توێژینەوەیە پشتی بە ١٧٤ توێژینەوەی تر بەستووە کە لەنێوان ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ٢٠١٦ ئەنجامدراوە، کەبەگشتی پەیوەندی بەچالاکی جەستەیی و ھەریەک لەو نەخۆشیانەی سەرەوە ھەیە.
ئەو توێژینەوەیە چالاکییە جەستەییەکانی بەشێوەیەکی گشتی بەم جۆرە کورت کردۆتەوە، لەوانە ١٠ خولەک سەرکەوتن بەقادرمە، ١٥ خولەک بەکارھێنانی گسکی کارەبایی، ٢٠ خولەک گرنگیدیان بەباخچە، ٢٠ خولەک راکردن، ٢٥ خولەک بەکارھێنانی باسکیل.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات