موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به دابه‌شکردنی په‌رله‌مانتارێکی پارتی ئاشکرای ده‌کات که پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدایه بۆ دابه‌شکردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان به‌ڵام ڕه‌نگه به‌هۆی فشاری سه‌ر بانکه‌کان و کاری ته‌کنیکییه‌وه نه‌توانرێت به‌ر له جه‌ژن مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌شبکرێت.
ئاواز حەمید حسێن ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند “ئەوەندەی ئاگاداربم پێش جەژنی قوربان ئەگەر هەموو وەزارەتەكانیش موچە وەرنەگرن ئەوا بەدڵنیاییەوە زۆربەی وەزارەتەكان وەریدەگرن”.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه “لەئێستادا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران لەبەردەستی حكومەتی هەرێمدا هەیە، ته‌نها ئه‌وه ماوه‌ته‌وه که وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی موچه‌ی مانگی ته‌مووز ڕابگه‌یه‌نێت”
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێکی نوێی له باره‌ی مووچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژه‌وه ده‌رکرد.
بە پێی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارە 9، كە لە 12ەی تەموز لە رۆژنامەی وەقائعی كوردستان بڵاوبۆتەوە، كرێی وانەبێژی مامۆستایانی لە قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی دیاریكرد.
به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره، مامۆستایانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆم به‌ره‌و خواره‌وه له کاتی وتنه‌وه‌ی هه‌ر وانه‌یه‌کدا دوو هه‌زار دیناریان بۆ هه‌ژمار ده‌کرێت و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسیش دوو هه‌زار و 500 دیناریان بۆ خه‌رج ده‌کرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره، مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و ماستەر سێ هەزار دیناریان بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ک بۆ خه‌رجه‌ده‌کرێت و هه‌رچی بڕوانامه‌ی دکتۆراشه بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ک بڕی چوار هەزار و 500 دینار وەردەگرن
د. ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتی:”بڕیارە دوای دابەشکردنی موچەی ھەر مانگێک دەرماڵەی ھەستیاری و ئێشگر بۆ بەشێک لەکارمەندو پزیشکانی تەندروستی خەرج بکرێت، بۆ مانگی تەموزیش پێش ھاتنی جەژنی قوربان ئەو دەرماڵەیە خەرجدەکەین”.
وتیشی:”وەزارەتی دارایی ئاگاداریانکردوینەتەوە کەلیستی ناوی کارمەندو پزیشکی ئێشگر ڕەوانەی گەنجینەکان بکەین، بۆئەوەی دەرماڵەکە دوای دابەشکردنی موچە بۆیان خەرج بکەن”.
ڕاشیگەیاند، خەرجکردنی دەرماڵەکە بەشێوەیەک دەبێت کەبۆ پزیشکی موقیم و موقیم ئەقدەم بۆ ھەر مانگێک بڕی ٧٠ ھەزار دینارە، بۆ پزیشکی پسپۆڕ ١٢٠ ھەزار، بۆ کارمەندی تەندروستی ٣٢ ھەزار دینار، پزیشکی پلەبەند ٥٠ ھەزارو بۆ کارمەندی کارگێڕیش ٣٠ ھەزار دینار خەرج دەکرێت.
تعليقات
إرسال تعليق