بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوھەوای شارەکانی باشووری کوردستان راگەیاند.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ھەرێم سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کاریگەریی شەپۆلی گەرمای ھاوینەی ئەمساڵ کۆتایی دێتو پلەکانی گەرما روو لەدابەزین دەکەن.
لەو بارەیەشەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەو شەپۆلی گەرمایەی رووی لەھەرێم کردوە تا دوو رۆژی دیکە بەردەوام بێت و لەرۆژی پێنج شەممەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلەکە کۆتاییان دێت و لەسەرەتای ھەفتەی داھاتووشەوە پلەکانی گەرما بەگشتی لەھەرێمی کوردستان، بۆ خوار چل پلەی سەدی دادەبەزن.
لە راگەیەنراوەکەشدا ھاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی ھەولێر ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێ و لە ھەندێ شوێنیش بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت ھەروەھا سلێمانی و کەرکووک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێ، لە دھۆکیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێ لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک. بەرزترین پلەی گەرما چل و حەوت پلە و نزمترین پلەش بیست و شەش پلەی سیلیزی دەبێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق