ئەمڕۆ لە پارکی دایک ھەڵمەتی داگیر ساندنی مۆم بۆ بێ سەروشوێنان بەڕێوەدەچێت

helin

بە بۆنەی رۆژی جیھانی بێ سەروشوێنان ، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ھەڵمەتی داگیرساندنی مۆم بۆ بێ سەروشوێنان بەرێوە دەچێت. 

رۆژی ٣٠ ئاب رۆژی جیھانی بێ سەرو شوێنانە ، بۆ ئەو مەبەستەش لە عێراق ھەڵمەتی داگیرساندنی یەک ملیۆن مۆم بەڕێوە دەچێت ، لە پارکی “دایک” لە شاری” سلێمانی”ش ئەو ھەڵمەتە بەڕێوە دەچێت.

“رەنگین عەبدوڵا” بڕیاردەری لیژنەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رێکخراوی “ئای سی ،ئێم سی”کە رێکخراوێکی تایبەت بە بێ سەروشوێنانی جیھانە ھەڵمەتی داگیرساندنی یەک ملیۆن مۆمی راگەیاندوە ، بۆ ئەو مەبەستەش بەشداری لەو ھەڵمەتەدا دەکەن.

“رەنگین عەبدوڵا”راشیگەیاند، وەکو لیژنەی شەھیدان ئیدانەی ھەموو ئەو کردەوانەیان کردوە کە بێ سەروشوێن بونی ھاووڵاتیانی لێ دەکەوێتەوە ،داوایان کردوە ھەموو ئەو تاوانانەی بێ سەروشوێن بونی لێکەوتۆتەوە بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بناسێنرێن، ھەروەھا داواشیان کردوە عێراق پەیوەندی بە پەیمانی “رۆما” وە بکات، بۆ ئەوەی لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا کار لە سەر دۆسیەکانی بێ سەرو شوێنان بکەن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات