bozhin
خانمان بۆ سپیکردنەوەی پێست ماسکی خورما زۆر جار دەچیتە بەر تیشکێکی بەتینی خۆر و توشی سوتانی پێست دەبیت یان رەشبونی کاتێ گەشتێکی دەرەوەی شار دەکەیت کاریگەری تیشکەکە لەسەری دەرکەویچت بۆیە دەکرێ پەنا بەریتە بەر پێکھاتە سروشتییەکان بۆ بەھێزکردنی پێست و چارەسەری پەڵە.
دەکرێ سود لەم ماسکە ببینیت:
١-چەند دەنکە خورمایەک لەگەڵ گولاو تێکەڵ بکە تا شێوە ھەویرێک دەست بکەوێت.
٢- تێکەڵەکە بدە لەدەم و چاوت بەھێواشی و بەنەرمی و با (٢٠ بۆ ٣٠) دەقیقە پێوەی بێت.
٣-دواتر بەگوڵاو دەم وچاوت بشۆ.
ئەم ماسکە ئاسەواری بەرکەوتنی تیشکی خۆری پێوە ناھێڵێ و وشکی و پەڵەی بۆر ناھێڵێ و نەرم و جوانی دەکات.
تعليقات
إرسال تعليق