زۆر مەترسیدارەو لەماڵەکانیشدا ھە یەپەیامێک بۆ ھاوڵاتیان

bozhin
زۆر مەترسیدارەو لەماڵەکانیشدا ھە یەپەیامێک بۆ ھاوڵاتیان
زۆر مەترسیدارەو لەماڵەکانیشدا ھە یەپەیامێک بۆ ھاوڵاتیان

باخچەکانی سلێمانی لەبونی جۆرە ڕوەکێکی زینە لەماڵاندا ھۆشداریدەدات و ڕایدەگەیەنێت، دەبێتە ھۆی دروستبونی ھەستیاریی (حەساسیە) لەمنداڵاندا، ئاشکراشیدەکات، “ئەو ڕوەکە ژەھراویە، بەڵام ھاوڵاتیان زانیارییان لەبارەیەوە نییە”.

ھاوژین عوسمان لێپرسراوی ڕاگەیاندنی باخچەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، جۆرە ڕوەکێک کە لەزۆربەی ماڵاندا ھەیەو ناوی (Dieffenbachia)، ڕوەکێکی ژەھراوییەو زیانێکی زۆری بۆ منداڵان ھەیە.

ھاوژین ئاماژەی بەوەشدا، نابێت بەھیچ شێوەیەک منداڵان ئەو جۆرە ڕوەکەیان بەربکەوێت، چونکە دەبێتە ھۆی دروستبونی ھەستیاریی (حەساسیە) لەکاتی خواردندا بەتایبەت.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی باخچەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، ئەو جۆرە ڕوەکە لەنێو ئینجانەدا دادەنرێت، بەڵام کاتێک منداڵ دەستی بەری بکەوێت یان ھەر بەشێکی تری جەستەی، لەماوەی ١٥ دەقیقەدا دوچاری ھەستیاریەکی زۆری دەکات، “ھەروەھا زیانێکی زۆریشی بۆ گەنجانیش ھەیە”.

ھاوژین عوسمان ئەوەشی وت:”ئەو جۆرە ڕوەکە بلورێکی کالیسیۆمی لەسەر گەڵاکەی ھەیەو لەکاتیی بەرکەوتنی منداڵانیش بەو ڕوەکە، پێویست دەکات گەدەی منداڵەکە بشۆرێتەوە لەنەخۆشخانە، چونکە ڕوەکێکی ژەھراویە”.

ھۆشداریی ئەوەشیدا بەھاوڵاتیان، کە نابێت دەست لەگەڵای ئەو ڕوەکەوە بدرێت، چونکە دەوترێت ئەگەرھات و دەست لەگەڵاکە دراو ئەو دەستەش لەچاوەوە درا، ئەگەری ئەوە ھەیە کەسەکە توشی کوێربون ببێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات