بەغدا به م مه رجه بودجەو موچەی فەرمانبەرانى هه ريم ڕەوانە دەکات

bozhin
بەغدا به م مه رجه بودجەو موچەی فەرمانبەرانى هه ريم ڕەوانە دەکات

بەغدا به م مه رجه بودجەو موچەی فەرمانبەرانى هه ريم ڕەوانە دەکات
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق زانیاریی نوێ لەبارەی ئەگەری ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجە ئاشکرادەکات، ئەندامێکی لیژنەکەش نھێنیی سەردانی وەفدەکە ڕوندەکاتەوەو جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی، جگە لەڕادەستکردنی نەوت، بەغدا داوای داھاتی گومرگەکانیش دەکات لەبەرامبەر ناردنی بەشە بودجەی ھەرێمدا.

قادر محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  وتی:”سەردانی وەفدەکەی ھەرێم بۆ بەغدا زیاتر بابەتێکی سیاسییەو پەیوەندیی بەلێپێچینەوەکەی ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی عیراقەوە ھەیە”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە، پارتیی بۆیە لەئێستادا سەردانی بەغدای کردوە، ھەوڵێکی جدی ھەیە بۆ ئەوەی متمانە لەھۆشیار زێباریی بسەندرێتەوە، وتیشی:”لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کار بەو ئاراستەیە دەکات کە متمانەی لێوەرنەگیرێتەوە”.

سەبارەت بەوەش ئاخۆ ھەرێم ئامادەیە نەوتەکەی بداتە بەغدا، قادر محەمەد وتی:”لەئەگەری گۆڕانکاریی لەناوچەکەدا، وادەکات ھەرێم جارێکی دیکە پەنا بۆ بەغداد بەرێت، ھەرێم لەھەر کوێ داھاتی زیاتری دەستبکەوێت پەنای بۆ دەبات”.

زیاتر لەوبارەیەوە وتی:”بۆ ناردنی بەشە بودجەو موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، بەغدا داوای داھاتی خاڵەسنورییەکانی کردوە کە داھاتێکی فیدراڵیە، بۆیە پێدەچێت حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندبێت بەو مەرجە، بەڵام ھاوشێوەی پێشتر بڕێک لەداھاتی خاڵە سنوریەکان دەگەڕێنەوە بۆ بەغدا”.

ڕۆژی ٢٩ی ئابی ٢٠١٦، وەفدێکی پارتیی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد.

ھەردوو حکومەتی بەغداو ھەرێم لەسەر پرسی نەوت رێکدەکەون و بڕیاریشە بەم زووانە وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان دەست بە وتووێژ بکەن لەسەر چۆنیەتی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی ھەرێم و کەرکوک.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆکی وەزیرانی عیراق، لەمیانەی کۆبوونەوەی عەبادی و وەفدەکەی ھەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، باس لە پرسی نەوت و کێشەکانی نێوان ھەردوولا لەوبارەیەوە کراوەو لەسەر ئەوەش رێککەوتوون کە ھەردوو وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانە سروشتییەکانی ھەرێم، دەست بە وتوێژە ھونەرییەکانیان بکەنەوە، بەمەبەستی رێککەتن لەسەر بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی ھەرێم و کەرکوک.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، ھەرێمی کوردستان نەوتی بەرھەمھێنراو رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات و لە بەرامبەریشدا بەغدا شایستە داراییەکانی ھەرێم رەوانەی ھەولێر دەکات.

لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: عەبادی پێداگریی لەسەر گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ھەرێم دەربڕیوە، بەو جۆرەی کە لە بەرژەوەندی گشتی عیراقدا بێت.

ئەمڕۆ ٢٩ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، بە سەرۆکایەتی وەفدێک گەیشتە بەغداو لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبووەوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات