ئازاد محەمەد ئەمین وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەست بەکاربوو

razz

پاش ئەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو ئاڵۆگۆڕی کارگێڕی لە نێوان پۆستەکانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاری سلێمانیدا کرا , ئەمڕۆ یەک شەممە ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە شوێنی د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر سەرۆکی پێَشووی ئەنجومەنەکە دەست بەکاربوو ,
لە مەراسیمێکدا کە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو ھەڤاڵ ئەبوبەکر کاندیدی پەسەندکراو بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەشێوەی رەسمی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکەی رادەستی ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە کرد , لە ووتەیەکشیدا ھەڤاڵ ئەبوبەکر پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی ئەنجومەن کرد و رایگەیاند پێکەوە ھەماھەنگ و ھاوکاردەبن بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی , راشیگەیاند بۆ بە رەسمی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی چاوەڕێی تەواوبوونی رێکارە کارگێڕییەکان دەکات و ھەر کاتێک فەرمانی دەستبەکاربونی پێگەیشت لە پۆستی پارێزگاردا دەستبەکار دەبێت , تا ئەو کاتەش سەردار قادر بەشێوەی وەکالەت پۆستەکە بەڕێوەدەبات , لە ووتەیەکشیدا ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ھەموو ھەوڵ و توانایەکی خۆیان دەخانەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانن بەھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەو ئەرکەی کە لەسەر شانیانە جێبەجێی بکەن .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات