عەبادی رزگارکردنی تەواوی جەزیرەی خالیدییەی راگەیاند

helin

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی جەزیرەی خالیدییەی پارێزگای ئەنباری لەدەست داعش راگەیاند.

عەبادی لەبەیاننامەیەکدا رزگارکردنی جەزیرەی خالیدییەی بەبەشێک لەو زنجیرە سەرکەوتنانە وەسفکرد کە سوپای عێراق لەمساڵدا بەسەر گروپی تیرۆریستی داعش بەدەستیھێناوە و دواتریشیان کۆنترۆڵکردنەوەی ناحیەی گیارەی باشووری موسڵ بوو.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشیخستەڕوو کە لەمیانی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی جەزیرەی خالیدییەدا، ژمارەیەک زۆر لە تیرۆریستانی داعش کوژراون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات