رۆژانی ٢ شەممەو ٣ شەممە زیاتر لە ٤٦٠ کۆچبەر چوونەتە ناو خاکی یۆنان

harem

بەسەدان کۆچبەری نایاسایی رۆژی دوو شەممەو سێشەممە، گەیشتوونەتە دوورگەکانی یۆنان و بەمەش بە بەراورد لەگەڵ چەند ھەفتەی رابردوودا، ژمارەیەکی پێوانەیی سەبارەت بە گەیشتنی کۆچبەران بۆ یۆنان، تۆمارکراوە.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لەزاری دەسەڵاتدارانی حکومەتی یۆنان بڵاویکردەوە: رۆژی دوو شەممەو سێشەممە، زیاتر لە ٤٦٠ کۆچبەری نایاسایی، گەیشتوونەتە دوورگەکانی لیسبوس و کوس لە دەریای ئیجە، کە ئەمەش بەژمارەیەکی پێوانەیی دادەنرێت، سەرەڕای ئیمزاکردنی رێکەوتننامەیەکی نێوان تورکیاو یەکێتی ئەوروپا لە مانگی ئاداری رابردوو، کە تایبەت بوو بە توندکردنی سنوورەکانی ئەو وڵاتە بەڕووی کۆچبەراندا.

بەرپرسانی حکومەتی یۆنان رایانگەیاندووە: لەماوەی رابردوودا ٤٨٢ کۆچبەری نایاسایی بەپێی رێککەوتننامەکەی نێوان ئەنقەرەو یەکێتی ئەوروپا، دیپۆرتی تورکیا کراونەتەوە.

لەلایەن خۆشییەوە، کۆمیسیاری کاروباری ئاوارەو پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە: لە مانگی ئابدا، رۆژانە نزیکەی ١٠٠ کۆچبەری نایاسایی گەیشتوونەتە دوورگەکانی یۆنان، کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی تەمموزی رابردوودا، ژمارەکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات