ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی عێراق دەکات

helin

سەبارەت وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیرەکانی عێراق ،ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، وەرگرتنەوەی متمانە لە ھەر وەزیرێک کارێکی پیشەیی پەرلەمانییە و بە ھیچ شێوەیەک رەوا نییە ھێزە سیاسییەکان رێککەوتنی لەسەر بکەن. 

“موسەننا ئەمین” سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند،بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ پێویستە ھەفتەیەک بەسەر وەڵامەکاندا تێپەڕێت، دوای ئەوەی ئەندامان بڕیاریاندا کە وەڵامەکان قەناعەت پێکەر نین، دواتر ئەو پرۆسەیە بخرێتە بەرنامەی کارەوە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە یاخود پێدانەوەی متمانە بە ھەر وەزیرێک. 

“موسەننا ئەمین” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەرگرتنەوەی متمانە لە ھەر وەزیرێک کارێکی پیشەیی پەرلەمانییە و بە ھیچ شێوەیەک رەوا نییە ھێزە سیاسییەکان رێککەوتنی لەسەر بکەن، دەبێت فراکسیۆنەکانیش ئەندامەکانیان ئازاد بکەن دوور لە ھیچ فشارێک، سەیری وەڵامەکان بکەن و دواتر بڕیار بدەن ئەو وەڵامانە یاساین یاخود نایاساین، گەندەڵی و کەمتەرخەمی ھەیە وە ئەو وەزیرە شیاوە بەردەوام بێت لە کارەکەی یان نا، ئەوانە بکرێنە پێوەر بۆ وەرگرتنەوەی متمانە، چونکە رێککەوتنە سیاسییەکان زۆرجار دەبێتە پارێزگاریکردن لە وەزیرێک کە رەنگە شیاوی ئەوە نەبێت پارێزگاری لێ بکرێت و متمانەی پێ بدرێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات