شارەزایان پێشبینی دەکەن نرخی نەوت لە ٤٥ دۆلاردا جێگیربێت

chalack

بەھۆی گومانەکانی تایبەت بەسڕکردنی ئاستی بەرھەمھێنان و زیادبوونی بەرھەمی نەوتی ئەمریکا، شارەزایانی بازاڕەکانی نەوت پێشبینی دەکەن ناوەندی نرخی یەک بەرمیل نەوت لەساڵی ٢٠١٦ دا لە دەوروبەری ٤٥ دۆلار جێگیر بێت.
دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە پێشبینیکردنی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی ٥٠ دۆلار، ٣٤ شارەزاو ئابوری ناسی بواری نەوت پێشبینی دەکەن ناوەندی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان لەساڵی ٢٠١٦ دا ئاستی ٤٥ دۆلار و ٤٤ سەنت تێپەڕ نەکات و ھەروەھا پێشبینی دەکرێت ناوەندی نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی ئەمریکا بەرامبەر بە ٤٣ دۆلار و ٩٦ سەنت بێت.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ەوە نرخی نەوتی خاو گۆڕانکاری گەورەی بەخۆوە بینی و لە کاتێکدا کە لە مانگی کانونی دووەم یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرامبەر بە ٢٧ دۆلارو ١٠ سەنت بوو، مانگی حوزەیران بۆ ٥٢ دۆلار و ٨٦ سەنت بەرزبۆوە و لە ئێستادا گەیشتۆتە سەرووی ٤٧ دۆلار، بەڵام ھێشتا زۆر لە ئاستی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ کەمترە کاتێک کە یەک بەرمیل نەوت بە سەرووی ١١٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات