لە چەند ھەڵمەتێکدا زیاتر لە ھەزار کۆچبەری نایاسایی ڕزگارکران.
لەوبارەیەشەوە ھێزی کەناراوەکانی ئیتاڵیا لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، نزیکەی ھەزار و سەد کۆچبەریان لەگەرووی سەقڵیەی ئیتاڵیا ڕزگارکردووە، کەبەنیازبوون لەڕێگەی بەلەمەوە بڕۆنە وڵاتانی ئەوروپا.
ھێزەکانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ئاماژەشیان بەوەداوە، کە ڕزگارکردنی ئەو کۆچبەرانە لە یانزە ھەڵمەتی جیادا بووە کە لەدەریای ناوەڕاستدا ئەنجامدراوە و ناسنامەی کۆچبەرانیش ئاشکرا نەکراوە.
بەپێی نوێترین ئامارەکانی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش, نزیکەی سەد و پێنج ھەزار و سێ سەد و چل و دوو کۆچبەر لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەڕێگەی ئاو گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، کەزۆربەیان لە لیبیاوە کۆچیانکردووە، ھەروەھا بەپێی ئامارەکان نزیکەی دوو ھەزار و حەوت سەد و بیست و شەش پیاو و ژن و منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
ئیتاڵیاش بەیەکێک لە وڵاتانی ھێڵی ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی کۆچبەران دادەنرێت لەئەوروپادا، کە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا چوار سەد ھەزار کۆچبەر توانیویانە لەڕێگەی دەریاوە بگەنە ئەو وڵاتە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق