دارایی رونکردنەوە دەدات عێراق ئه م بڕیاره لەبارەی هەرێمەوە دەدات

bozhin
دارایی رونکردنەوە دەدات عێراق ئه م بڕیاره لەبارەی هەرێمەوە دەدات

دارایی رونکردنەوە دەدات عێراق بڕیارێک لەبارەی هەرێمەوە دەدات
حکومەتی عیراق لەڕێگەی پڕۆژەیاسایەکەوە دەیەوێت دەست بەسەر خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمدا بگرێت، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: ئەگەر یاساکە تێپەڕێت، بەغدا دەتوانێت خاڵە سنوورییەکانی ھەرێم دابخات.

بەگوێرەی پڕۆژەیاسای تەعریفەی گومرگیی لەعیراق، کە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، مەترسی دەکەوێتە سەر خاڵە سنوورییەکانی ھەرێم.

ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  راگەیاند: لەمانگی شوباتی رابردووەوە حکومەتی ھەرێم لەمەترسی ئەو پڕۆژەیاسایە ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام ھیچ حسابێکیان بۆ نەکردووین.

وتیشی:” پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە، دوو رۆژ دواخراوەو ھەوڵدەدەین پڕۆژەکە بەزیانی کورد تێنەپەڕێنرێت”.
سەبارەت بەمەترسییەکانی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: “ئەگەر پڕۆژەیاساکە تێپەڕێنرێت، حکومەتی عیراق دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ ھەرێم، ھەر خاڵێکی سنووریی ھەرێم کە بیەوێت دابیخات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەخانەنیش وەک خاڵێکی گومرگی دانراون، بۆیە ئەگەر یاساکە بەمشێوەیەی ئێستا بڕوات، بەغدا دەتوانێت گومرگ لەفڕۆکەخانەکانی ھەرێم دابخات”.

لەبارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، ئەحمەد حاجی رەشید روونیکردەوە، “بەگوێرەی مادەی ١١٤ی دەستوور، پێویستە بەغداو ھەرێم بەھەماھەنگی ئیدارەی خاڵە گومرگییەکان بکەن، بەڵام لەپڕۆژەیاساکەدا ئەو مادەیە ئاماژەی پێنەکراوە”.

راشیگەیاند: وەکو کورد داوای دانانی ئەو مادەیە دەکەین لەپڕۆژەیاساکەدا، ئەگەرنا  تانەی لێدەدەین و پابەند نابین بەیاسایەکەوە کە پێچەوانەی دەستوور بێت و قبوڵی ناکەین”.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات