razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بەبڕیارێکی پارێزگاری ئامەد قەدەغەی ھاتوچۆ لە سیانزە گوندی سەر بە ئامەد لە باکوری کوردستان بۆ ماوەیەکی نادیار راگەیەندرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگاری ئامەد لەبەیاننامەیەکدا قەدەغەی ھاتوچۆی لە سیانزە گوندی سەر بە ناوچەی لیجە و ھانی راگەیاندو سوپای تورکیا ئۆپەراسیونی سەربازی لەو ناوچەیانە دەستپێکرد بە پاساوی “بوونی بارەگەکانی پەکەکە”.
ئەو ناوچانەی کە ھاتوچۆیان لێ قەدەغەکراوە پێکھاتوون لە (گوندی برلیک، شەنلیک، ئابالی، ئەرگین کوی، توزلاکوی، دوروکوی، چەپەر، و دارالان ) سەر بە ناوچەی لیجە و گوندەکانی (توپچولار، یوکاری تورالی، کالابا ، سەرین کوی و ئوزونلار) سەر بە ناوچەی ھانی سەر بە پارێزگای ئامەدن.
جێی ئاماژەیە قەدەغەی ھاتوچو لە سەعات پێنجی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستیپێکردووە و تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق