لە عێراق و سوریا ٧٢ گۆڕی بەکۆمەڵی دەستی داعش دۆزراونەتەوە

chalack

لە عێراق و سوریا ٧٢ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە تەرمی ھەزار کەسی تێدایەو لەلایەن تیرۆریستانی (داعش)ەوە کۆمەڵکوژ کراون.
ئاژانسی ھەواڵی (ئەسۆشێتد پرێس) لە راپۆرتێکی مەیدانیدا، زانیاری لەسەر ٧٢ گۆڕی بەکۆمەڵ لە (عێراق و سوریا) ئاشکرا کردووە کە داعش لە ناوەڕاستی ٢٠١٤ تا سەرەتای ٢٠١٦ دژی ھاووڵاتیان و ھێزە ئەمنییەکان و نەیارەکانی ئەنجامی داون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەچەند ناوچەیەکی جیاجیای سوریا، کە پێشتر لەژێر دەستی داعش بوون، (١٧) گۆڕی بەکۆمەڵ ھەڵدراونەتەوە، کە مەزەندە دەکرێت (١٥) ھەزار روفاتی تێدابێت، ھاوکات لە نزیک ناوچەی (بادوش)یش لە موسڵ، گۆڕێکی بەکۆمەڵ ئاشکراکراوە، کە زیاتر لە (٦٠٠) تەرمی تێدایەو لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کۆمەڵکوژ کراون. ئاژانسی ھەواڵی (ئەسۆشێتد پرێس) ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، چاوەڕوانی زیادبوونی ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەکرێت، بە تایبەتی لە دوای کۆتایی ھاتنی داعش لە موسڵ و رەققە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات