گواردیۆلا جەنگی ساردی بەرامبەر مۆرینیۆ ھەڵگیرساند

harem

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راھێنەری نوێی یانەی مانچستەر سیتی جەنگی ساری بەرامبەر خۆزێ مۆرینیۆی راھێنەری نوێی یانەی مانچستەر یونایتد ھەڵگیرساند.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی (ئی ئێس پی ئێن)داو لەسەر یاری دێربی شاری مانچستەر کە بڕیارە رۆژی ١٠ی ئەیلول لە نێوان سیتیزن و شەیتانە سورەکاندا بەرێوەبچێت گواردیۆلا وتویەتی ” لەراستیدا تا ئێستا ھیچ یاریەکی یانەی مانچستەر یونایتدم لەوەرزی ئەمساڵدا نەدیوە .

راھێنەرەکەی پێشوی یانەکانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن وتوشیەتی ” ١٠ رۆژم لەبەردەمدایە تاوەکو مانچستەر یونایتد و بروسیا منشنگلادباخ و چەند یانەیەکی تر ببینم و خوێندنەوەیان بۆ بکەم”.

لەکۆتایی لێدوانەکەشیدا وتویەتی ” پێویستە لەسەرمان لەسەر ئۆڵدترافۆرد ئاستی سەرنج راکێش نمایش بکەین ، لەئێستاشەوە پەرۆشم بۆ ئەو تاقیکردنەوە نوێیە”.

بڕیارە رۆژی ١٠ی مانگی داھاتوو لەیەکێک لەیاریەکانی ھەفتەی چوارەمی پریمەرلیگدا یانەی مانچستەر سیتی ببێتە میوانی یانەی مانچستەر یونایتد ، لەئێستاشدا و دوای ئەنجامدانی ٣ یاری ھەریەکەیان خاوەنی ٩ خاڵن و تەنیا بردنەوەیان ناسیوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات