لە ٨ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و ئەمریکا ٢.٦ ملیار دۆلار بووە

chalack

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٨ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا ٢ ملیارو ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.
لەوبارەیەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرای کردووە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا مانگی ئاب قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان واشنتۆن و بەغداد ٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا جیھانییەکان خوازیارن وەبەرھێنان لە کەرتەکانی وزەو کشتوکاڵ و گەشتیاری و بونیاتنانی ژێرخانی ئابوری و ئاوەدان کردنەوەدا بکەن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا پاڵپشتی خۆشی دەبڕیوە بۆ ھاتنە ناوەوەی پڕۆژەی بازرگانی بیانی بۆ عێراق .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات