نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا دابەزی

razz

بەکاریگەری بەرزبوونەوەی بەرھەمی نەوتی عێراق و لێدوانەکانی ئێران لەبارەی ھەماھەنگی نەکردن لەگەڵ رێکخراوی ئۆپیک لەبارەی سنووردارکردنی بڕی بەرھەم ھێنانی نەوتەوە نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمرۆدا دابەزی .
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە گرێبەستە دواخراوەکان سی و ھەشت سەنت دابەزیو بوو بە چل و نۆ دۆلارو پەنجاو چوار سەنت بۆ یەک بەرمیل .
ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زیادبوونی بەرھەمی نەوتی ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەراست دەگەرێتەوە
تێکرایی ھەناردەی نەوتی عێراق لە کێڵگەکانی باشوری عێراق رۆژانە لەم مانگەدا گەیشتۆتە سێ ملیۆن و دوو سەدو پێنج ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا ئەو رێژەیە بەبەراورد لەگەڵ مانگی تەموز زیادی کردووە کە لەو مانگەدا ریژەکە سێ ملیۆن و دوو سەدو دوو ھەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا .
سەرباری زیادبوونی بڕی ھەناردەی نەوتی عێراق لێدوانەکانی ئێران لەبارەی ھەماھەنگی نەکردن لەگەڵ ئۆپیک بۆ سنووردارکردنی بری بەرھەم ھێنانی نەوت ھۆکارێک بوو بۆ دابەزینی نرخی نەوت .
بڕیارە کۆتایی مانگی داھاتوو جەزائیر میوانداری کۆبوونەوەیەکی ناڕەسمی ئۆپیک بکات بۆ تاوتوێکردنی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات