بەڕێوەبەڕایەتی باخچەکانی سلێمانی ھۆشداری دەداتە حکومەتی ھەرێم

chalack

بەھۆی قەیرانی دارایی و دابیننەکردنی بودجە بۆ ئاودان و خزمەت کردنی باخچەو سەوزاییەکانی سلێمانی، مەترسی لەناوچوون و وشکبونیان لێدەکرێت.
بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت جیاوازی و نادادپەروەریەکی زۆر لەنێوان سلێمانی و ھەولێردا دەکرێت لە کاتێکدا ژینگەو سەوزایی سلێمانی ڕوبەڕوی مەترسی بۆتەوەو بودجەی بۆ دابین ناکرێت، بەڵام لە ھەولێر ڕوبەڕوی ھیچ مەترسیەک نەبۆتەوەو بودجەی تەواوی بۆ تەرخان کراوە، بۆیە دوا ھۆشیاری دەدەنە حکومەت بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتە کە وەزارەتی دارایی بۆتە ڕێگرو بودجە دابین ناکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات