سەباحەت تونجەل: ئامانجی تورکیا لە ھێرش کردنە سەر جەرابلوس کوردە

chalack

ھاوسەرۆکی گشتی (دەبەپە) ڕایگەیاند، داگیرکردنی جەرابلوس لەلایەن تورکیاوە بەربەستی زیاتر بۆ پرۆسەی چارەسەریی ئاشتی دروست دەکات.
“سەباحەت تونجەل” ھاوسەرۆکی گشتی پارتی ھەرێمەکانی دیموکراتیک (دەبەپە) لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، کە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە جەرابلوس داگیرکاریەو وتی: حکومەتی ئاکەپە پەرلەمانی پەکخست و ئێستاش بەبێ پرس و بەناوی خەڵکەوە خاکی وڵاتێکی تر داگیر دەکات، بەڵام وەک چۆن تورکیا قبوڵی ناکات ھێزێکی تر بێتە ناو خاکی وڵاتەکەی، بەو جۆرەش داگیرکاریەکەی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، قبوڵ ناکرێت.
سەباحەت تونجەل ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئامانجی سەرەکی تورکیا لە ھێرش کردنە سەر جەرابلوس داعش نییە، بەڵکو ھێرشەکردنە سەر کوردو ھێزەکانی سوریای دیموکراتە، چونکە تورکیا دەیەوێت پێش بەسەرکەوتنەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەرامبەر داعش بگرێت. ھاوسەرۆکی گشتی (دەبەپە) وتویەتی: تورکیا بەداگیرکردنی جەرابلوس ڕێگاکانی چارەسەریی زیاتر ئاستەنگ دەکات و تورکیا بەشەڕ وەڵامی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک لە کانتۆنەکانی خۆرئاوا دەداتەوە، تونجەل تورکیا ھۆشیار دەکاتەوە کە ھەتا درەنگ نەبووە دەست لەو ھەڵوێستە ترسناک و دوژمنکاریەی ھەڵبگرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات