بە چەند ڕێگایەکی ئاسان دەتوانن ڕێگری لە هاك كردنى فەیسبووکەکەت بكه يت

bozhin
بە چەند ڕێگایەکی ئاسان دەتوانن ڕێگری لە هاك كردنى فەیسبووکەکەت بكه يت

بە چەند ڕێگایەکی ئاسان دەتوانن ڕێگری لە هاك كردنى فەیسبووکەکەت بكه يت  ڕۆژانە هەندێک کەس تووشی ئەوە دەبن کە ئەکاونت یان پەیجی فەیسبووکەکەیان هاک دەکرێت، لەکاتێکدا بە چەند ڕێگایەکی ئاسان دەتوانن ڕێگری لەم کارە بکەن.

لەم بابەتدا ئاماژە بە پێنج ڕێگا دەکەین بۆ ئەوەی نەهێڵیت فەیسبووکەکەت هاک بکرێت.

١- پێش ئەوەی کلیک لەسەر هەرشتێک بکەیت بیری لێ بکەرەوە، تەنانەت ئەگەر لینکێک لەسەر دیواری فەیسبووکی باشترین هاوڕێشت بێت ئاگاداربە لە کلیک  کردنی.

٢- ئاسان نییە ئەگەر دەرگاکەت قوفڵ بێت و کەسێک بیەوێت بێتە ناو ماڵەکەت،لەبەر ئەوە ئەنتی ڤایرۆس و ئەنتی سپایوێر لەسەر کۆمپیوتەرەکەت داببەزێنە.

 

٣- با پاسوۆردەکەت نهێنی بێت، پاش ئەوەی لە بەکارهێنانی فەیسبووک تەواو دەبیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، ئەگەر دەزانیت کەسانی تر بەکاری دەهێنن، ئەوا لۆگ ئاوتی بکە. هیچ کاتێک پاسۆردەکەت لەسەر هیچ کۆمپیوتەرێک سەیڤ مەکە و وشە و نیشانەی جۆراو جۆر لە پاسۆرددا بەکار بهێنە، وەک سپەیس و شیفت لەگەڵ نیشانەکانی سەر کیبۆردەکە.

٤- پیویستە هاوڕێکانت بناسیت، ئەگەر کەسێک پیشتر هیچ جۆرە لینکێکی بڵاو نەکردبێتەوە و ڕۆژێک لە فەیسبووکەکەیەوە لینکێک بڵاو بوویەوە ئەوا بزانە کە هاک کراوە.

٥- ئەگەر لینکی هاک هاتە سەر دیواری فەیسبووکەکەت بچۆرە لای ڕاستی پۆستەکە و کلیک لە remove بکە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات