قەڵەوی مەترسی توشبوون بە ھەشت جۆر لە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات.
توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردووە کە کێشی زیادە و قەڵەوی مەترسییەکانی توشبوون بە ھەشت جۆر لە شێرپەنجە زیاد دەکات, بە تایبەت شێرپەنجەی گەدە و کۆئەندامی ھەرس و مێشک و کۆڵۆن و مەمک و ھەروەھا جگەر.
توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانیش سەبارەت بە مەترسییەکانی قەڵەوی دەریدەخەن کە لە سەدا نۆی ئەو شێرپەنجانەی ژنان لە ئەمریکای باکور و ئەوروپا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ڕوبەڕووی بوونەتەوە ھۆکارەکەی پەیوەندی بە قەڵەوییەوە ھەبووە.
لە ئێستاشدا نزیکەی شەش سەد و چل ملیۆن کەسی پێگەیشتوو و ھەروەھا سەد و دە ملیۆن منداڵ لە جیھاندا بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن.
پسپۆڕانیش تەئکید دەکەنەوە لەوەی پەیڕەوکردنی ژەمە خۆراکی تەندروست و جێگیر کردنی کێشی لەش و چالاکی وەرزشی و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان ئەگەرەکانی توشبوون بە جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق