تەنھا ئەمە مەخۆ و کێشت دادەبەزێت چەند زانیارییەک لە بارەی ھەڵوەڕینی قژی پیاوان بزانە

bozhin
تەنھا ئەمە مەخۆ و کێشت دادەبەزێت چەند زانیارییەک لە بارەی ھەڵوەڕینی قژی پیاوان بزانە

تەنھا ئەمە مەخۆ و کێشت دادەبەزێت چەند زانیارییەک لە بارەی ھەڵوەڕینی قژی پیاوان بزانە  ھەمووان دەیانەوێت بەماوەیەکی کەم کێشیان دابەزێنن و بۆئەوەش چەندین خواردن لەخۆیان قەدەغە دەکەن، بەڵام یەکێک لە خواردنەکان گرنگترینە و پێویستە بەزوویی وازی لێبھێنیت.

شارەزایانی پزیشکی ھۆشداری دەدەن لەبارەی خواردنی نانەوە کە دەتوانێت ببێتەھۆی زیادبوونی کێش و ناھێڵێت کۆنترۆڵی کێشت بکەیت، ھەروەھا نەخواردنی نان و بەرھەمەکانی ھەویر دەتوانێت بڕی یەکەی گەرمۆکەی ناو خواردنەکەت زۆر کەمبکاتەوە، چونکە نان حەزی خواردن زۆر زیاددەکات.

ھاوکات ھەر ١٠٠ گرام نان بڕی ٢٦٦ یەکەی گەرمۆکەی تێدایە و ئەگەر رۆژانە ھیچ نان نەخۆیت سەدان یەکەی گەرمۆکە لە ژەمەکانت کەمدەبنەوە، ھەروەھا حەزت بۆ خواردن کەمدەبێتەوە و بەخاویی و بەشێوەیەکی تەندرووست کێشت دادەبەزێت.ھەندێک لە پیاوان کاتێک تەمەنیان لە 25 ساڵی تێدەپەڕێت، مەترسیی ھەڵوەڕینی قژیان لێ دەکرێت، ھەڵوەڕینی قژی پیاوان و کێشەیەکی باوە و زۆر کەس پێوەی دەناڵێنن.

نیشانەکانی نەمانی قژ و ھەڵوەرینی بریتییە لە، کەمبوونەوەی قژی سەرەوە (لای پێشەوەی سەر) و تەنکبوونی قژ، ئەمانەش چەند ھۆکارێکی ھەیە، لێرەدا چەند زانیارییەک لە بارەی ھەڵوەڕینی قژ دەخەینە ڕوو، ئەوانیش بریتین لە:

ــ بەگشتی قژی پیاوان دوای تێپەڕبوونی 10، یان 15 ساڵ ئینجا بە تەواوی نامێنێت، لە ھەندێک پیاویشدا تەنیا دوای پێنج ساڵ نامێنێت.

ــ ھەڵوەرینی قژی سەر بە ھۆی زیادبوونی ھۆڕمۆنی (ئیندرۆجین) لە لەشدا ڕوو دەدات.

ــ قژی سەر بەھۆی دڵەڕاوکێی زۆرەوە ھەڵدەوەڕێت.

ــ بە گوێرەی چەند توێژینەوەیەکى زانستى، ھۆکارێکی دیکەی ھەڵوەڕینی قژی سەر بۆ جگەرەکێشان دەگەڕێتەوە، چونکە جگەرەکێشان ھۆڕمۆنەکانی لەش تێک دەدات.

ــ بە پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست و ڕاھێنانکردن و وازھێنان لە جگەرەکێشان دەتوانن ڕێگری لە ھەڵوەڕینی قژ بگرن.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات