توشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن لە وڵاتە ھەژارەکاندا زیادیکردووە

helin

حاڵەتی تۆمارکردنی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە وڵاتە ھەژارەکاندا بەرزبۆتەوە. 

لەم چەند ساڵەی دواییدا, توشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەشێوەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی جیھاندا زیادی کردووە, بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە ژمارەی توشبووان بەو نەخۆشییە لە وڵاتە ھەژارەکاندا زیاتر بووە. 

بەپێی توێژینەوەکە, لە سەدا سی دانیشتووانی جیھان دووچاری بەرزی پەستانی خوێن بوونەتەوە, لە سەدا حەفتا و پێنجی توشبووانیش لەو وڵاتانەدان کە خاوەن داھاتێکی کەم یاخود مام ناوەندن. 

بەرزی پەستانی خوێنیش بە ھۆکارێک بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دەماغ و چەندین نەخۆشی دیکە دادەنرێت, کەلەساڵی دوو ھەزار و سیانزەدا گیان لەدەستدانی نزیکەی دوانزە ملیۆن کەسی لە جیھاندا لێکەوتۆتەوە.

ژمارەی توشبووانیش بە بەرزی پەستانی خوێن لە وڵاتە دەوڵەمەندەکاندا لە ساڵی دوو ھەزارەوە تاوەکو ساڵی دوو ھەزار و دە بە ڕێژەی لە سەدا دوو پۆینت شەش کەمبۆتەوە, لەبەرامبەریشدا ژمارەی توشبووان بەو نەخۆشییە لە وڵاتە ھەژارەکاندا بە ڕێژەی لە سەدا حەوت پۆینت حەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە. پسپۆڕان ھۆکارەکەشی بۆ سیستمی ژەمە خواردنەکان و کەمی جوڵە و وەرزش و خراپی ڕەوش و کەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە ھەژارانە دەگەڕێننەوە. 



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات