وينه و ڤیدیۆ ى ئه م پێشكەشكارو هه ونه رمه نداكورده نه بە م شێوازه ديوه ؟ خانمە پێشكەشكاری دیار، ئەڤین ئاسۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كۆمەڵێك وێنە نوێی خۆی بڵاودەكاتەوەو لەیەكێكیان وێنەی سڵفی لەگەڵ ئارامۆ دەگرێت كە پێشتر بە پەسەندترین پیاو ناوی بردوە.
ئەڤین لەم وێنانەدا بە جلوبەرگی سور لەگەڵ ستافی بەرنامەی “تۆجیاوازی” دەردەكەوێت.
ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.
دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.
شاجوانی کیشوەرەکان ژاڵە تۆفیق لە دوا چالاکی خۆیدا لە کەناری دەریا نوێترین فۆتۆ ئەلوبوومی خۆی دەگرێت.
ئەو خانمە نمایشکارە جگە لەداگرتنی وێنەکانی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام، دەڵێت” شانازی و بەختەوەرییە کە من سەرقاڵی وێنە گرتنم”.
ژاڵە لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری سلێمانییەو لەگەڵ خانەوادەکی نیشتەجێی لۆس ئەنجلسە لە ولآتی ئەمەریکا.
وێنەیەکی هاوسەرەکەی هونەرمەند حەسەن غەفور بڵاوکراوەتەوە و ئاشکرا کراوە کە ئەو هونەرمەندە هاوسەرەکەی لە بواری ستایل و ماکیاژدا کاردەکات.
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دوو بڵاویکردووەتەوە “هونهرمهند حهسهن غهفور له چهند ساڵى رابردوو هاوسهرگیرى كردووه هاوسهركهى ناوى شیرینهوخاوهنى كچێكه بهناوى زارا”.
ئاشکراشکراوە کە هاوسەری ئەو هونەرمەندە خاوەنی ئارایشتگایە و لە بواری ستایل و ماکیاژدا کاردەکات.
حهسهن عهفور یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە زۆر کات وەک پێشکەشکاری بەرنامە دەرکەوتووە و دواین کاریشی بەشداریکردن بوو لە بەرنامەیەکی کەناڵی نێت تی ڤیدا بەناوی سێ پیاوەکە و خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە و تەمەنی ٤٢ ساڵە.
قەشەنگ عەبدوڵا، پێشکەشکار و ئەکتەری دیار پاش ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوەی لە چاوی کامێراکان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە.
ئەو ئێستا خاوەنی منداڵێکە بە ناوی (کاڵێ)وە ناشیشارێتەوە کە هاوسەرەکەی هیچ ڕێگری لێناکات جارێکی دیکە لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە دەربکەوێتەوە زۆریش هاوكاری دهكات .
قەشەنگ عەبدوڵا پێشتر یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کوردستان، ئەو باس لەوە دەکات کە لە ڕاگەیاندندا پشتگوێیان خستووە، ئەوەش هۆکاری دورکەوتنەوەیەتی، بەڵام ئامادەیە جارێکی دیکە وەک پێشکەشکار لە شاشەکانەوە دەربکەوێتەوە، بەڵام مەرجی هەیە بۆ ئەو کەناڵەی کە دەیەوێت ئەو تێدا وەک پێشکەشکار کاربکات.
گۆڤار ئەنوەر پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا نەشتەگەری جوانكاری بۆكرا، نوێترین وێنەی خۆی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكاتەوە.
گۆڤار لەپەیامێكدا هەروەها رایدەگەیەنێت كە تەندروستی زۆر باشەو سوپاسی هەوادارانی دەكات.
هونەرمەند دڵنیا قەرەداغی وێنەیەكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكراوەتەوەو وەك لەوێنەكەدا دەركەوتووە لە وڵاتی میسرەو زۆر گۆڕاوە.
لەو وێنەیەدا دڵنیا قەرەداغی بۆدیەكی سوری لەبەردایە وەك لە دەردەكەوێت لەمۆزەخانەیەكی میسردابێت، ئەوەش پاش ئەوە دێت كە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێكی میسریدا كە كۆنسوڵی میسر بوو لە هەولێر.
دڵنیا قەرەداغی تا ئێستا سێ جار هاوسەرگیریی كردوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ناڤید زەردی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی خۆیو كچە هاوڕێكە بڵاودەكاتەوە.
ناڤید لەسەر وێنەكەی نوسیوە “منو هاوڕێ باشەكەم نارین لە ستۆكهۆڵم”.
ئەكتەری بەرنامەی بەزمی بەزم، سامرەند دارا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی خۆو هاوسەركەی بڵاودەكاتەوە.
سامرەند ئەكتەرو شانۆكارەو لە بەرنامەی كۆمیدی بەزمی بەزم زیاتر لە بینەری كورد ناسێنرا.
بۆ یەکەمجار وێنەیەکی هاوسەرەکەی پەیوەند جاف لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە هەوادارانیانی سەرسام کردووە.
لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی هاوسەرەکەی پەیوەند جاف بڵاوکراوەتەوە کە هاوسەرەکەی کچی شاعیری گەورەی کورد، شێرکۆ بێکەسە و وێنەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ چەند مانگێک بەر لە کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس لە ساڵی ٢٠١٤دا،
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو وێنانە بەهۆی نەخۆشییەکەی شێرکۆ بێکەسەوە گیراوە و لە ماڵی پەیوەند جافە لە وڵاتی سوید.
پهیوهند جاف له دایكبووی شاری ههڵهبجهیه له ساڵانی ههشتاكانی سهدهی رابردوو دهستی به كاری هونهری كردووه، دواتر كوردستانی جێهێشتووه چۆته وڵاتی سوید خاوهنی جهندین ئهلبووم گۆرانی و كلیپه به گۆرانی ” دڵم تهنگه” لای ههوادارانی ناسراوه.
بێریڤان ئەنوەر، خانمە پێشكەشكاری كەناڵی ئاسمانی سپێدە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكی خۆیو هاوسەركەی بڵاودەكاتەوە.
پێشكەشكارەكەی سپێدە هەروەها وێنەیەكی خێزانیی خۆیو هاوسەرو منداڵەكەی بڵاودەكاتەوە.
خانمە هونەرمەند شیلان ئەمین جارێكی دیكە وێنەی خۆی بە جلی ژێرەوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوەو سەرنجی هەوادارانی بۆلای خۆی راكێشا.
شیلان كە لەدایكبووی سلێمانیەوە لە وڵاتانی كەنەدا دادەنیشێت، پێشتر رایگەیاندبوو ئەگەرچی دەزانێت ئەو جلوبەرگانەی لەگەڵ كلتوری كوردی ناگونجێت، بەڵام ئەو ئازادەو لەكلتورێكی دیكەدا دەژی.
ئاماژە بەوەش دەكات ژنانو كچانی كورد بە ئازادانە هەر جلوبەرگێكیان هەڵبژێرن.
شیلان تا ئێستا 4 گۆرانی بڵاوكردوەتەوە كە سێیان بە ئینگلیزیەو دەیەوێت كاری بزنس بكات.
لەنیا عەبدوڵا، خانمە پێشكەشكاری كەناڵی ئین ئارتی دوو ڤیدیۆیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوكردوەتە كە خەریكی ماسی گرتنە.
لەنیا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی سناپ چات وێنەیەكی نوێی بڵاوكردوەتەوە كەلەسەر نوسیوە “ئیشێكی تازە”و لەسەر بەلمێك خەریكی ماسی گرتنە.
لەنیا عەبدوڵا ساڵی 1992 لە سلێمانی لەدایك بووە و لە چەند كەناڵێكی جیاواز كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی كەناڵی(NRT2).
خانمە ئەكتەری دیاری كورد، نەرمین كاوانی وێنەیەكی نوێی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە كە بەشێك لەهەوادارانی ئاماژە بەوە دەكەن كە نەشتەرگەری جوانكاری بۆكراوە.
نەرمین كاوانی لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردوەتەوە كە تێدا بەشێوازێكی جیاواز دەركەوتووەو بەشێك لەهەوادارانی پێیانوایە نەشتەرگەری جوانكاریی بۆ دەموچاوی ئەنجام داوە.
ئەو هونەرمەندە له دایكبووی شاری سلێمانییه، دهرچووی پهیمانگای هونهرجوانهكانی سلێمانیه بهشداری ههر یهك له دراماكانی ” گهردهلول ، دووپشك ، ئارهزوو ، كهركوك 4 ، ژیلهمۆ”ی كردووه.
حەمید عوسمان ؛گۆرانیبێژی گەنجی ناسراوی كورد؛ ئاشكرای دەكات، كە لە هاوسەرەكەی جیابۆتەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا، حەمید عوسمان ؛هونەرمەندی گەنج و ناسراوی كورد؛ ئاشكرای كردبوو، كە لە ئێستا و ڕابردووشدا هیچ پەیوەندیەكی خۆشەویستی نەبووە، بەڵكو ماوەی 4 بۆ 5 ساڵ دەبێت هاوسەرگیری كردووە و ساڵێك دەبێت هاوسەرەكەی گواستۆتەوە.
بهڵام حهمید عوسمان به (خێزان)ی وت كه ماوهی مانگێكه له هاوسهرهكهی جیابۆتهوه، هاوکات بهپێی زانیاریهكانی (خێزان) هاوسهرهكهی حهمید عوسمان كچێكی كوردی دانیشتوی وڵاتی نهرویج بووه و ئێستاش له یهكدی جیابونهتهوه.
بڕیاریشه حمید عوسمان له ئایندهیهكی نزیكدا ئهلبموێكی گۆرانی بڵاوبكاتهوه كه گۆرانیهكی دوێتی تێدایهو لهگهڵ چۆپی فهتاح وتویهتی.
“ژن جوانە، مکیاج بکات و نەکات، گەنج بێت یان بە تەمەن، هەموو کات جوانی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام پێویستە بەرامبەرەکەی بەراستی پیاو بێت تا هەست بە جوانیەکانی بکات، تەنها نێر بوون بەس نیە بۆ تێگەیشتن لە جوانی ژن”
ئەم دێرە وشانەی سەرەوە وتەی ئارینا حەمیدی پێشکەشکاری کەناڵی کوردستان ٢٤ ە کە لەسەر ئەو وێنەیە نوسیویەتی کە بێ ماکیاج پۆستی کردووە.
ئاماژەشی بەوە کردوە: کە وێنەکە پێشکەشە بەو هاوڕییانەی کە داوایان لێ کردوە کە بێ ماکیاج وێنە بڵاو بکاتەوە.
ئارینا دەلێت: تەنیا برۆم نەبێت کە تاتۆیە و ناتوانم لایببەم.
ماوهیهكه كچه گۆانیبێژ كريستال له ڕێگای بڵاوكردنهوهی وێنه تایبهتیهكانهوه تۆڕه كۆمهڵایهتیهكانی بهخۆیهوه سهرقاڵ كردووه.
كریستاڵ له نوێترین وێنهیدا بە ستایلیکی نوێوە دەردەکەوێت و دور کەوتوەتەوە لە ستایلەکەی پیشوتری کە زیاتر سێلفی بە شیوازی دەمی مراوی دەگرت.
زۆربەی هەوادارانی ئەم جۆرە ستایلەی کریستاڵیان پێ جوانترە و دەست خۆشی وێنەکی لێ دەکەن.
كریستاڵ پاش ئهوهی ماوهیهكی زۆر له كاری هونهری دوركهوتهوه، ئهمساڵ كلیپێكی بۆ پشتگیری له پێشمهرگه بڵاوكردهوه. کە دەیویست لەو رێگەیەوە پشتیوانی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەرببرێت.
تعليقات
إرسال تعليق