دابەشکردنی مووچە ى پێشمەرگە دەستى پێكرد

bozhin
دابەشکردنی مووچە ى پێشمەرگە دەستى پێكرد
دابەشکردنی مووچە ى پێشمەرگە دەستى پێكرد وەزارەتی دارایی رایەگەیاند دەستدەکات بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت و سەرەتا وەزارەتی پێشـمەرگە و ئەم دوو یەکە سەربازییەی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاندوە، لەماوەی سێ ڕۆژدا موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکات، بەڵام تائێستا ھیچ کاتێک بۆ موچەی وەزارەتەکانی دیکە دیارینەکراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی کە وێنەیەکی تایبەت بۆ bozhin  ڕەوانەکراوە، ئاماژە بەوەکراوە، ڕۆژانی (٢٩، ٣٠و ٣١ی ئاب)، موچەی تەواوی ھێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی داراییدا ھاتوە:

ڕۆژی دوشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠١٦، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکان دابەشدەکرێت.

ڕۆژی سێشەممەو چوارشەممە ٣٠و ٣١ی ئاب، موچەی یەکەکانی (٧٠)و (٨٠)ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دراوایی رایگەیاند:

1- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 29/8/2016، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

2- ڕۆژی سێ‌ شەممە و چوار شەممە بەرواری 30-31/8/2016، مووچەی یەكەی (80) و (70) لە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات