جبوری: پێویستە پلانێکی توکمە و تەواو دابڕێژرێت بۆ رزگارکردنی پارێزگای نەینەوا

helin

سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای کرد، پلانێکی تۆکمە و تەواو دابڕێژرێت، بۆ رزگار کردنی پارێزگای نەینەوا لەدەستی تیرۆریستانی داعش.

جبوری ئاشکرای کردووە رزگار کردنەوەی پارێزگاکە پێویستی بەپلانێکی تەواو و ھەوڵی سەربازیی پێویستە ، ھاوکات راشی گەیاندووە قۆناغی دوای داعش قۆناغێکی نوێ دەبێت کە پێویستە ھەموو پێکھاتەکان بەشداریی بکەن لەبونیاتنانەوەی پارێزگاکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

جبوری وتیشی، تێپەڕاندنی کێشەکانی حکومەتی ناوەندی ئامانجێکی نیشتمانییە لەبەرئەوەی ھەر ناکۆکییەکی ناوخۆیی لەلایەن تیرۆریستانەوە دەقۆزرێتەوە بۆیە نایانەوەێت بگەڕێنەوە بۆدواوە، سەلیم جبوری راشی گەیاند لەئەنجومەنی نوێنەران دەستیان کردەوە بەچالاککردنی رۆڵی تەشریعی و چاودێری پەرلەمان و سود وەرگرتن لەھەموو تواناکان.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات