سوپای تورکیا ھێزەکانی خۆی لەسەر سنووری جەرابلوس زیاتر کردووە

chalack

ھێزەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنووری جەرابلوس، جموجۆڵەکانیان زیاترکردووە. ماڵپەڕی ھاوار نیوز بڵاویکردۆتەوە کە سوپای تورکیا لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لەنێوان ئەنجوومەنی سەربازی جەرابلوس و سوپای تورکیادا، جموجۆڵی ھێزەکانی لەسەر سنووری جەرابلوس زیاترکردووە.
بەپێی زانیاریەکانی ھەمان سەرچاوە، سوپای تورکیا ٣٠ تانک و ١٥ ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی لە گوندی (کەکلجە)، جێگیرکردووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە جموجۆڵی ھێزەکانی سوپای تورکیا لە باشووری جەرابلوس، زیادیکردووە ، ھەروەھا ئاماژە بەوەشکراوە کە تیرۆرستانی داعش لەڕێگەی ٢ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشیان کردوەتە سەر گوندی (ئەل حەدرا) کە لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرکرابوو و لەو ھێرشەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
دەوترێت کە لە ھێرشەکانی تیرۆرستانی داعشدا ھەردوو گوندی (عەرەب حەسەن سەخرو ئەل حەدرا) لەلایەن تیرۆرستانەوە دەستی بەسەردا گیراوەتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات