پاداشتی مامۆستایان دەدرێتەوە زانیاریەکی گرنگ لەبارەی موچەی پێشمەرگەوە

bozhin
پاداشتی مامۆستایان دەدرێتەوە زانیاریەکی گرنگ لەبارەی موچەی پێشمەرگەوە

پاداشتی مامۆستایان دەدرێتەوە زانیاریەکی گرنگ لەبارەی موچەی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموزی ھێزەکانی پێشمەرگە ڕونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەو مانگەش حکومەتی ھەرێم موچەی دابینکردوە نەک ئەمریکا.

بەگوێرەی  ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی پێشمەرگەوە  دراوە، تائەمڕۆ ٣٠ی ئاب، ئەو ٤١٥ ملیۆن دۆلارەی بڕیاربوو بەغدا وەک ھاوکاریی بیدات بەوەزارەتی پێشمەرگە، نەگەیشتۆتە ھەرێم و لەبەغدا ماوەتەوە، بەو ھۆیەشەوە حکومەت خۆی موچەی ئەم مانگەی دابینکردوە.

سەبارەت بەوەش ئاخۆ بۆچی پارەکە لەبەغداوە نەگەیشتۆتە ھەرێم، سەرچاوەیەکی بەرپرسی پێشمەرگە وتی:”تائێستا ھۆکارەکەی نازانین، بەڵام ئەوەندە دەزانین ھیچ بڕە پارەیەکی ئەمریکا نەگەیشتۆتە ھەرێمی کوردستان”.

لەزانیاریەکاندا ھاتوە، ئەو موچەی دوێنێ دیوانی وەزارەت و  لیواکانی پێشمەرگە وەریانگرتوە، پارەی حکومەت بوە نەک پارەی ئەمریکا.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە لەڕێگەی بەرپرسەکانیەوە ڕایگەیاند، لەمانگی تەمموزەوە بەشێک لەھێزەکانی پێشمەرگە موچەیان لەسەر ئەو پارەیە دەبێت کە ئەمریکا دابینیکردوە بۆیان، ئەو بەشەش کە دەمێنێتەوە حکومەت موچەکەیان بۆدابیندەکات.

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایدەکات، سزای ئەو مامۆستایانە نادرێت کە ئەرکی چاودێریکردنی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانیان نەگرتۆتە ئەستۆ، دەشڵێت:”وەک ھەستکردن بەبەرپرسیارێتی بۆ ئەو مامۆستایانەی چاودێریی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی ئەمساڵیان کردوە، سوپاسنامەیان بۆدەکرێت”.

مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان   وتی:”لەخولی  یەکەمی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکاندا، ژمارەیەک مامۆستا بێئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەری ھۆڵەکان، ئەرکی چاودێریکردنیان نەگرتە ئەستۆ، بەڵام بەڕەچاوکردنی دۆخی دارایی، بڕیاردرا چاوپۆشیان بکرێت، واتە نە سزابدرێن و نە ھیچ ھەڵوێستێکیش ڕابگەیەنرێت”.

جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان  وتیشی:”بۆ خولی دوەمیش، ھەمان میکانیزم پەیڕەو دەکرێت و سزای مامۆستایان نادرێت”.

سەبارەت بەو مامۆستایانەش کە ئەرکەکەیان لەئەستۆگرتوە، مامۆستا عەتا وتی:”بڕیاردراوە ئەو مامۆستایانەی ئەرکەکەیان لەئەستۆگرتوە لەخولی دوەمدا، سوپاسنامەیان بۆبکرێت وەک ھەستکردن بەبەرپرسیارێتیان لەبەرامبەر دۆخەکەدا کە پارەیان بۆ خەرجنەکراوە”.

زیاتر لەسەر سوپاسکردنی مامۆستایان وتی:”لیستی ناوی ئەو مامۆستایانە ئامادەکراوەو بەرزدەکرێتەوە بۆ وەزارەت تاوەکو ڕەزامەندی بۆ وەربگیرێت و سوپاسنامە بکرێن و یەک مانگ خزمەتی ڕاژەیان بەو سوپاسنامەیە بۆ ئەژماربکرێت”.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات