بۆ سپیکردنەوەی ددان ئاسانترین ڕێگا

bozhin
بۆ سپیکردنەوەی ددان ئاسانترین ڕێگا

بۆ سپیکردنەوەی ددان ئاسانترین ڕێگا  ئارەزوو دەکەیت ددانەکانت سپی و بریقەدار دەرکەون، بۆ ئەوەی ببیتە خاوەن جوانترین پێکەنین، چوار ڕێگای ئاسان هەیە و دەتوانیت لەماڵەوە بە بەکارهێنانی چەند ڕێگایەکی ئاسان ددانەکانت سپی و بریقەدار بکەیتەوە.

 

بیکاربۆناتی سۆدیۆم
ئەم پێکهاتەیە لە مارکێتەکان بەدەست دەکەوێت و لە چێشتخانەی ماڵەکانی زۆربەماندا هەیە، دوو کەوچک بیکاربۆناتی سۆدە و کەوچکێکی ئاوی دڵۆپێنراو تێکەڵ بکە و دواتر بیدە لە ددانەکانت و هەفتانە دووجار بەکاریبهێنە، دەبیتە خاوەن ددانێکی سپی و بریقەدار.

 

زەیتی گوێزی هیندی زۆر بەسوودە بۆ ددانەکان و لە کلس و زەردی و پیسیەکان پاکی دەکاتەوە، دەیگەرێنێتەوە سەر ددانێکی سپی بریقەدار.

 

سرکەی سێو ڕۆڵی پاکەرەوە دەبینێت لە دەم و دداندا ئەگەر ڕۆژانە غەرغەرەی پێ بکەیت، ڕزگاردەکات لە بەکتریا و کلس و ددانەکانت سپی دەکاتەوە ڕەنگەکەی دەکاتەوە.
بەکارهێنانی هەویری تایبەتی سپیکردنەوەی ددان کە لە دەرمان خانەکان دەست دەکەوێت، جگە لەکاری پاککردنەوە ددانەکانت سپیدەکاتەوە و بریقەداری دەکات، بەڵام پێویستە بە پێی ڕێنماییەکان بەکاریبهێنیت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات