لە سبەینێوە پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەخۆوە دەبینێت

razz

لە سبەینێ پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان نزم دەبنەوە، بەشێوەیەک بەرزترین پلەی گەرما چل و شەش پلە دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق پلەکانی گەرما بەرەو نزمبوونەوە دەچن و ئاسمانی ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست ھەور دەبێـت، بەرزترین پلەی گەرماش لە شاری بەغداد تۆمار دەکرێت، کە چل و شەش پلەی سەدییە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق، ڕۆژانی ھەینی و شەممەی داھاتووش پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە.
نزمبوونەوەی پلەی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق لەکاتێکدایە، سەرەتای ئەم ھەفتەیە شەپۆلێکی گەرما ڕووی لە ناوچەکە کردو بەھۆیەوە پلەکانی گەرما لە ھەندێک ناوچە پەنجا پلەی سەدییان تێپەڕاند.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە لە سبەینێ پینجشەممەوە، پلەکانی گەرما بە رێژەی (چوار بۆ پێنج) پلەی سیلیزی دادەبەزن، ئەوەش بەوپێیەی کاریگەری ئەو بارستە گەرمەی روی لە ناوچەکە کردبو کۆتایی پێدێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات