helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بڕیارە بۆ مانگی ئەیلول کارەبای نیشتمانی بە بەراورد بە مانگی رابردوو زیاد بکرێت.
“محەمەد ئەمین ھەورامی” وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی کارەبا بڕیاریداوە بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە مانگی داھاتوودا و لە سەرەتای مانگی “ئەیلول” بە تێکڕا نزیکەی “٢” سەعات کارەبا زیاد بکەن.
“محەمەد ئەمین ھەورامی” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ٢٤ سەعاتدا دەتوانرێت نزیکەی ١٨ بۆ ١٩ سەعات کارەبای نیشتمانی دابین بکەن، ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی “ئاب” نزیکەی “١٦ بۆ ١٧” سەعات کارەبا دابین کراوە، ئەو زیاد کردنەش مەرج نییە لە ١ ی مانگەوە دەست پێبکات، بەڵام بە تێکڕا لە مانگەکەدا دەتوانرێت کارەبای نیشتمانی بۆ مانگی داھاتوو زیاد بکرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق