حکومەتی ھەرێم یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت

bozhin
حکومەتی ھەرێم یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت
حکومەتی ھەرێم یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بەفەرمی بڕیار لەسەر یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەدرێت، بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمیش رایدەگەیەنێت: بەدڵنیاییەوە رۆژی ١٠ی (ذی الحجە) یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت، بەڵام نازانرێت ئەو رۆژە دەکەوێتە (١١) یان (١٢)ی مانگی ئەیلول.

سەردار قوربانی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێم راگەیاند: ھەموو وڵاتانی ئیسلامی چاویان لە عەرەبستانی سعودیەیە بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، چونکە راستەوخۆ پەیوەندی بەڕێوڕەسمی پڕۆسەی حەجەوە ھەیە.

وتیشی: “یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەکەوێتە ١٠ی مانگی (ذی الحجە)ەوە”.

سەبارەت بەدیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەمانگی زاینی، سەردار قوربانی روونیکردەوە، “ئەمڕۆ ٢٦ی مانگی عەرەبییە، ئێوارەی رۆژی ٢٩ی مانگ، لیژنەی بینینی مانگ لەسعودیە دادەنیشێت بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی (ذی الحجە)”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای سێ رۆژی دیکە، واتە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو، بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەدرێت”.

بەمپێیەش ئەگەر مانگی (ذی القعدە)، کە پێش مانگی ذی الحجە دێت، (٢٩) رۆژ بێت، ئەوا جەژنی قوربان دەکەوێتە ١١ی ئەیلولەوە، بەڵام ئەگەر مانگە عەرەبییەکە (٣٠) رۆژ بێت، جەژنی قوربان دەکەوێتە (١٢)ی ئەیلولەوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات