helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
پارێزگاری سەڵاحەدین، گەڕانەوەی ٤٥٠٠ خێزانی ئاوارەی بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە قەزای شەرگات راگەیاند.
ئەحمەد عەبدوڵا جبوری پارێزگاری سەڵاحەدین رایگەیاند: دوابەدوای پڕۆسەی ئازادکردنەوەی شەرگات، رۆژی چوار شەممە، نزیکەی ٤٥٠٠ خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان، وتیشی: دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاسانکاریی پێویستیان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان کردووە و ھێزە ئەمنییەکانیش کۆنتڕۆڵی رەوشی شارەکەیان بەشێوەیەکی گشتی کردووە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش، لە ٢٢ی ئەم مانگەدا ئازادکردنەوەی تەواوی بەرەی راستی قەزای شەرگاتی لە تیرۆریستانی داعش راگەیاندبوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاندبوو: دوای ئازادکردنەوەی ناحیەی (گیارە) لەدەستی تیرۆرستانی داعش، ژمارەیەک خێزانی کە لە کەمپی (دیبەگە) نیشتەجێکرابوون گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق