سەنتەری میترۆ: لە ناوەندی شاری سلێمانی و شارۆچکەکانی تر خۆپیشاندانی ئاشتییانە بەڕێوەچوو

harem

لە سنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی ھێمانە بەڕێوەچوو، سەنتەری میترۆش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، خۆپیشاندەران بە شێوازێکی شارستانییانە داخوازییەکانی خۆیان خستەڕوو.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ناوەندی شاری سلێمانی و شارۆچکەکانی تری سەر بەو پارێزگایە چەند چالاکییەکی جەماوەری و مەدەنی گەورە بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەرانیش بە شێوازێکی ئاشتیخوازانە و شارستانییانە داخوازییەکانی خۆیان خستەڕوو.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، زۆر کەم و بچوک بوون ئەو ھەوڵانەی ویستیان رێڕەوی مەدەنی و ئاشتیخوازانەی ئەو چالاکییانە بەرەو توندوتیژی بگۆڕن. ھاوکات سەنتەری میترۆ بەڕێوەچوونی چالاکییە جەماوەرییەکانی ناوەندی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی بە شێوەیەکی ھێمنانە و شارستانیانە، وەک ئەزمونێکی سەرکەوتووی خەباتی مەدەنی سەیر دەکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات