عەبادی: نازانین داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ کوێ دەچێت

helin

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند پێویستە ھەرێمی کوردستان لەپێناو زامنکردنی دابەشکردنی دادگەرانەی داھاتی نەوتدا، لە پرسی ھەناردەکردنی نەوتدا شەفاف بێت.

عەبادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد وتیشی، ئێمە نازانین داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ کوێ دەچێت و ئەوەشیخستەڕوو کە بۆ زەمینەسازیکردنی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغداددا، ھەوڵ دەدەن شەفافیەت لە دۆسێی نەوتی ھەرێمدا بەدیبھێنن.

ھەر لەو کۆنگرەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی راپرسی کرد و رایگەیاند ھەرێم ھیچ نیازێکی نییە لە عێراق جیاببێتەوەو سەرسوڕمانیشی لەو لێدوانانە دەربڕی کەلەبارەی ئەنجامدانی راپرسی لەسەر سەربەخۆیی ھەرێمەوە، دەدرێن.

جەختیشیکردەوە کە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەیەوێت عێراق بەیەکگرتوویی بمێنێتەوە.عەبادی لەبەشێکی تری کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا لێدوانێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیای سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە ئۆپراسیۆنی موسڵ رەتکردەوەو ئەو ھێزەی تورکیاشی بە نەخوازراو وەسفکرد کە لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی عێراق لە نزیک باشیک جێگیریکردوون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات