مەترسیدارترین شارەکانی جیھان

harem

وەک ئاشکرایە جێگری رەوشی ئەمنی، ھۆکاری سەرەکی خۆشگوزەرانی دانیشتوانی سەرجەم شارەکانی جیھانە و لەگەڵ نەمانی ھێمنی ناوخۆیی و ئاسایشدا سیمای جوانی شارەکان لەناودەچێت.

لە راپۆرتێکدا کە لەلایەن پێگەی “ئەی بی سی نیوز پۆینت”ەوە بڵاوکراوەتەوە ، ریزبەندی مەترسیدارترین شارەکانی جیھان لە رووی ھێمنی و ئاسایشەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦ ئاشکراکراوە کە بەپێی ریزبەندییەکە شاری”کابول”ی پایتەختی ئەفغانستان لە پلەی یەکەمی مەترسیدارترین شارەکاندا دیاریکراوە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەسە ، و ھۆکاری دیاریکردنی شارەکەش وەک مەترسیدارترین شاری جیھان بوونی بزووتنەوەی تاڵیبانە لە شارەکەدا کە بەیەکێک لە بەھێزترین رێکخراوە توندرەوەکانی ئەفغانستان دادەنرێت و بەشێکی زۆر لە تاوانەکانی کوشتن و رفاندن و ئەشکەنجەدان و پەلامارە تێرۆریستیەکان لەلایەن ئەو بزوتنەوەیەوە ئەنجام دەدرێت .

لە پلەی دووەمیشدا شاری ( ئەکاپۆلکۆ) ی مەکسیک دیاریکراوە کە شارێکی گەشتیارییە و چەندین ناوچەی گەشتیاری بەناوبانگ لەخۆدەگرێت ، بەڵام بەھۆی زۆریی ئەنجامدانی تاوانەکانەوە تێیدا وەک یەکێک لە مەرسیدارترین شارەکانی جیھان لە ٢٠١٦ دا دیاریکراوە ، شاری “ریۆدی جانیرۆی بەرازیل”یش لە پلەی سێیەمی ریزبەندی مەترسیدارترین شارەکاندایە ، ھاوکات ھەریەک لە شارەکانی “سان پێدرۆ سۆلا”ی ھندۆراس و ” سیوداد خوارێز”ی مەکسیک و “گواتیمالا” و “کراچی” پاکستان و “کاراکاس”ی ڤەنزوێلا و “کیپ تاون”ی باشوری ئەفریقاش لە ریزبەندییەکەدا وەک مەترسیدارترین شارەکانی جیھان ناسێنراون ، ھاوشێوەی ساڵانی رابردووش ، لەمساڵیشدا شاری بەغدادی پایتەختی عێراق لە پلەی نۆیەمی ریزبەندییەکەدا دیاریکراوە و ھۆکارەکەشی بۆ بەردەوامیی پەلامارە تێرۆریستی و تاوانەکان لەشارەکەدا گەڕێندراوەتەوە کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە رۆژانە پەلامار تێرۆریستی و تاوانەکان تێیدا بەردەوامییان ھەیە و ئەمەش وایکردووە وەک یەکێک لە مەترسیدارترین ١٠ شاری جیھان لە ساڵی ٢٠١٦ دا دیاریبکریت .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات