مارک تونەر: یەپەگە پابەندە بەڕێکەوتنەکانی لەگەڵ ئەمریکا

chalack

‘مارک تونەر’ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەتەواوەتی لە شاری مەنبەج کشاونەتەوەو ئێستا ھێزەکانیان لە خۆرھەڵاتی ڕووباری فورات جێگیرکردووە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند؛ یەپەگە بەپێی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەمریکا ھەڵسوکەوت دەکات و بەڵێنەکان جێبەجێ دەکات.
‘تونەر’ سەبارەت بەسەردانەکەی ‘ئەنتۆنی بلینکن’ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو ‘برێت ماکگورک” نوێنەری تایبەتی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بۆ تورکیا ڕایگەیاند، سەردانەکە تایبەت بووە بەڕەوشی شەڕو ئەو ئاڵۆزیانەی لەنێوان ھێزە کوردیەکان و سوپای تورکیادا ھەیە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات