یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەرماڵەی ھاتووچۆ رەتدەکاتەوە

harem

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران کە بڕە پارەیەک بۆ ھاتووچۆی مامۆستایان تەرخان دەکات رەتدەکاتەوەو داوا دەکەن ئەو یاداشتەی کە لە ماوەی رابردوودا داویانە بە حکومەت لەسەر پاشەکەوتکردنی مووچە جێبەجێ بکرێت.

نادر نانەکەلی ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە “کوردسات نیوز”ی راگەیاند: ئەو بڕیارەی حکومەت کە لەسەر پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە دراوە بۆ خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ ھاتووچۆی مامۆستایان رەتدەکەینەوە، داواشیکرد حکومەت پێویستە لەسەری بژێوی مامۆستایان باش بکات و پاشەکەوتکردنی مووچەکانیان نەھێڵێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات