سوپای تورکیا خێزانێک گولەباران دەکەن

chalack

لەسەر سنووری نێوان خۆرئاواو باکوری کوردستان سەربازانی تورکیا بنەماڵەیەک گولەباران دەکەن لەئەنجامدا ٢ منداڵ شەھید دەبن و دایکی ئەو منداڵانەش بریندار دەبێت. شەوی رابردوو لەکاتێکدا خێزانێک ویستوویانە لە شاری (حەسەکە)وە بچنە باکوری کوردستان، لەلایەن سەربازانی تورکیاوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گولە، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی سەربازەکاندا، ٢ منداڵی ئەو خێزانە شەھید دەبن و دایکی منداڵەکانیش بەسەختی بریندار دەبێت.
لەکاتی ھەڵمەتی گەڕانی شەڕڤانانی یەپەگە بەناوچەکەدا، ئەو خێزانە دەدۆزرێنەوەو دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی (ڕۆژا) لە شاری سەرێکانی.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات