شەش سەد سەربازی تری سوپای ئەمریکا ڕەوانەی عێراق دەکرێت

razz

شەش سەد سەربازی تری سوپای ئەمریکا، ڕەوانەی عێراق دەکرێت.
لەوبارەیەشەوە, “ئاشتۆن کارتەر” وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی شەش سەد سەربازی دیکە ڕەوانەی عێراق دەکات.
“کارتەر” ئاشکراشی کرد ئەو ھێزانە ڕاھێنان و مەشقی سەربازی بە ھێزە عێراقییەکان دەکەن و ھاوکات ھاوکاریش لە کۆکردنەوەی زانیارییە ھەواڵگیرییەکان پێشکەش دەکەن.
بەرپرسێیکی ئەمریکیش ئاشکرای کردووە کە ژمارەی تەواوی ئەو سەربازانە شەش سەد و پانزە سەربازی ئەمریکی دەبن.
ناردنی ئەو ھێزەی ئەمریکاش لەکاتێکدایە کە “حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە “باراک ئۆباما”ی سەرۆکی ئەمریکا کرد کە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕزگارکردنەوەی شاری موسڵ زیاتر بکەن.
ھەروەک لە دوای ڕزگارکردنەوەی ئەو شارە لە تێرۆریستانی داعش, ژمارەی ڕاوێژکار و سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق کەم دەکرێنەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات