زانیاری..ئەو گەنجە بناسە کە لە تەمەنی ١٩ ساڵیدایە و گەشەی باڵای ناوەستێت

razz

” بروک براون” ناوی ئەو گەنجە ئەمریکیە تەمەن نۆزدە ساڵەیە لە دوای تەمەنی پێنج ساڵیەوە ساڵانە شەش بوسە لە درێژی زیاد دەکات،لە ئێستادا درێژی باڵای حەوت پێ و ھەشت بوسەیە،پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەکەن بە ھۆی تێکچونی بۆماوەی لەم گەنجەدا بۆتە ھۆی ڕودانی ئەم حاڵەتە و تائێستا نەیان توانیوە چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.
ئەم زیادبوونە خێرایە لە باڵایدا وای کردوە نزیک بێتەوە لەوەی کە ببێتە باڵابەرزترین کەس لە جیھاندا،چونکە باڵابەرزترین کەس لە جیھاندا لە ئێستادا باڵای ھەشت پێ و دو بوسەیە.
بەھۆی ئەم زیادبوونە خێرایەی لە باڵایدا توشی چەندین گرفتی تەندروستی بۆتەوە لەوانە بێھێزی و دروست بوونی ئازار لە دڕکە پەتکیدا،ڕێگریی کردن لە چالاکیەکانی ڕۆژانەی،ھەندێک کاتیش ھەڵسوکەوتی توندە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات