حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مامۆستایان زیاد بکرێت. لەسەر پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە، حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا بڕێک پارە بەشێوەیەکی کاتی و بە پێی رەوشی دارایی ھەرێم بۆ مووچەی مامۆستایان زیاد بکرێت.
لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمدا ھاتووە، بۆ باشتر کردنی گوزەرانی مامۆستایان وەزارەتی پەروەردە رۆژی ١٩/٩/٢٠١٦ پێشنیارێکی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە، حکومەتی ھەرێمیش بڕیاریداوە، بە پێی داھات و بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی دارایی ھەرێم بە شێوەیەکی کاتی بڕێک پارە بۆ مامۆستایان زیاد بکات.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لەسەر پێشنیارەکەی وەزارەتی پەروەدەی ھەرێم بڕی “٥٠” ھەزار دینار بۆ مامۆستایانی ناوشار و “١٠٠” ھەزار دینار بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار، خەرج دەکرێت و لەگەڵ زیادبوونی داھاتی ھەرێم ئەو بڕە پارەیەش گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق