پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت: چین و توێژەکان سەلماندیان خۆپیشاندان بۆ نانەوەی پشێوی نیە

chalack

سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سوپاسی تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەران و تەواوی چین توێژەکانی سنوری ئیدارەی سنوری پارێزگای سلێمانی بەتەواوی قەزاو ناحییەکانەوە کرد کە لە رێگەی مۆڵەتەوە خۆپیشاندانێکی شارستانی و دیموکراسیان ئەنجامدا، بۆ داواکاری مافە ڕەواکانی خۆیان، سوپاسی ھێزە ئەمنییەکانیشی کرد کە بەو پەڕی گیانی بەرپرسیارێتییەوە گیان و ماڵ ھاوڵاتیان و موڵکی گشتیان پاراست، راشیگەیاند خۆپیشادانەکەی ئەمرۆ سەلماندیان کە داواکارییەکان مەبەست لێی پشێوی نییە، سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت ئەو یاداشتەی کە لە دەستەی رێکخەری خۆپیشاندەران ئاراستەیان کراوە بەئەرکی خۆی دەزانێت، بچیتە ئەنجوومەنی وەزیران و بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکان گەڕاندنەوەی وەڵامی حکومەت بۆ خەڵکی پارێزگای سلێمانی، تا ئەو کاتەش وەک پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت لە دیوانی پارێزگار دەوام ناکات.
سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت راشیگەیاند، بڕیار دراوە لەپێناو خزمەتی گشتی تەواوی دەوامی فەرمانگەکان ئاسایی بکرێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات